دیمه‌نێكی ئه‌مڕۆ حه‌ساری سه‌كران دواى به‌فر بارینه‌كه... وێنه: هونه‌ر كه‌وه‌رته‌یی.
ئه‌مڕۆ حاجى ئۆمه‌رانیش ساردترین شوێن بوو
به‌فرى نوێ حه‌ساری سه‌كران و لوتكه‌ى هه‌ڵگوردى سپی كرده‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌مڕۆ به‌فرى نوێ له چه‌ند شوێنێكی ئیداره‌ى سۆران باریوه، فۆتگرافه‌رێكیش دیمه‌نى ئه‌و بارینى به‌فره نوێیه‌ى بۆ 964 ناردووه.
هونه‌ر كه‌وه‌رته‌یی، یه‌كێك له دیارنترین فۆتۆگرافه‌ركانى ئیداره‌ى سۆران، به 964ـێ وت، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 12.4.025 به‌فرى نوێ له دوو شوێنى سنوورى قه‌زاى چۆمان باریوه و به‌فربارینه‌كه‌ش ئه‌م شوێنانه‌ى سپی‌پۆش كردووه.
وتیشی “چیاكانى حه‌ساری سه‌كران و لوتكه‌ى هه‌ڵگورد ئه‌م دوو شوێنه‌ى چۆمانن كه به‌فره‌كه‌یان لێ باریوه”.
بەپێی پێشبینییەکانی ئەمڕۆى کەشناسی، بەرزترین پلەکانی گەرمای كه پێشبینیکراوه بە پلەی سیلیزی، گەرمیان، گه‌رمترین شوێنی هه‌رێم به 25 پلە تۆماركراوه و حاجی ئۆمەرانیش ساردترین شوێنه كه به 10 پلەی سیلیزییه.