داتای کەشناسییە

کەشەکەی ئەمڕۆ فێنک بوو؛ بەڵام کەلار و خانەقین 25 پلەیان تۆمارکردووە

964+

ئەحمەد مستەفا

داتای تۆمارکراوی ئەمڕۆ شەممە 12.4.2025، دەری دەخات خانەقین و کەلار وەک دوو ناوچەی خۆجێی گەرمترین پلەی گەرمییان هەبووە و گەیشتوونەتە 25 پلەی سیلیزی.

لە حاڵێکدا، ئەمڕۆ لە زۆرێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان هەست بە فێنکی کراوە و لە زۆرێک شار و ناوچە، کەشەکەی بای هەیە.

بەشی پێشنی وەزارەتی گواستنەوە ئەمڕۆ داتای پلەی گەرمی ناوچەکانی کردووە، جگە لەوەی حاجی ئۆمەران بە 11 پلە و بامەڕنی بە 12 پلە فێنکترین کەشیان هەبووە، سەرجەم ناوەندی پارێزگاکان هەولێر، 22 پلە، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە سەرجەمیان 21 پلەی گەرمییان تۆمار کردووە.

پێشبینی وایە، سبەی یەکشەممە 13.4.2025، ئاسمانی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، نیمچە هەور بێت لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ بارینی نمە بارانی پچر پچر لەهەندێ کات و شوێن، وە پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی یەکشەممە:
هەولێر : 23 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 21 پلەی سیلیزی
دهۆک : 22 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 26 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 21 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 21 پلەی سیلیزی
سۆران : 19 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 11 پلەی سیلیزی
گەرمیان :27 پلەی سیلیزی

داتای تۆمارکراوی ئەمڕۆ شەممە؛