دیمەنێکی بەهاریی دەڤەری بارزان - وێنە: فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم
کەشەکە فێنک و دڵگیر دەبێت
نمەباران لە هەندێک شوێنی کوردستان بەردەوام دەبێت
964+
شۆڕش قادری
کەشی ناوچەکانی کوردستان لەم دوو رۆژەشدا بە فێنکی دەمێنێتەوە و لە هەندێک شوێنێش نمەباران بەردەوام دەبێت.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ شەممە 12.4.2025 ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانی باکور و رۆژئاوای هەرێمی کوردستان هەوری تەواو دەبێت لە گەڵ بارینی نمە بارانی پچڕ پچڕ.
بۆ سبەی یەکشەممەش کەشوهەوا گۆڕانکاری ئەوتۆ بەخۆیەوە نابینێ، تەنیا لە کاتەکانی ئێوارەدا، ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و نمەبارانیش لە هەندێک شوێن بەردەوام دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 22 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 20 پلەی سیلیزی
دهۆک: 20 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 24 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 19 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 20 پلەی سیلیزی
سۆران: 17 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 10 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 25 پلەی سیلیزی