کەشوهەوا - گرافیک: 964
کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکرایەوە
ئەمڕۆ کەشەکە کەمێک خۆڵی هەیە و سبەی کەمێک تاوە باران
ئەحمەد مستەفا
بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە، لەگەڵ ئەوەی ئەمڕۆ هەینی، نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێ، دەشڵێ تۆزێکی کەم لە ئاسمانی شارەکان دەبینرێ.
هەروەهام سبەی شەممە 12.4.2025، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاویەكان هەورى تەواو دەبێت، وە ئەگەری تاوە باران لە هەندێك ناوچەی پارێزگای دهۆك و هەولێر هەیە بە تایبەت لە ناوچە شاخاویەكان.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 23 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 23 پلەی سیلیزی
دهۆک : 19 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 25 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 20 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 24 پلەی سیلیزی
سۆران : 19 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 10 پلەی سیلیزی
گەرمیان :27 پلەی سیلیزی
کەشە پێشبینیی کراوەکە؛
ئەمڕۆ هەینی 11-04-2025
کەش / ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێكی كەم لە كەشدا . ئەگەری نمە بارانی پچڕپچڕ هەیە لە ناوچە شاخاوییەكانی باكور،
خێراى با / لەسەرخۆ – مامناوەند ( 10 – 20 )کم/ک دەبێت.
ئاراستەی با / باكوورى خۆرئاوا.
پلەکانی گەرما/ بە نزیكەی 1 تـــــا 3 پلە نزمتر دەبێت لە تۆمارەکانی دوێنێ.
مەوداى بینین /( 6 – 8 ) کم.
سبەی شەممە 12-04-2025
کەش / ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاویەكان هەورى تەواو دەبێت، ئەگەری تاوە باران لە هەندێك ناوچەی پارێزگای دهۆك و هەولێر هەیە بە تایبەت لە ناوچە شاخاویەكان.
خێراى با / لەسەرخۆ – مامناوەند ( 10 – 20 )کم/ک دەبێت.
ئاراستەی با / باكوورى خۆرئاوا.
پلەکانی گەرما / نزیك دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.
مەوداى بینین / ( 7 – 9 ) کم دەبێت.