بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج دەچێتە سعودیە
32 رۆژە بەپێی دەڕوا و نزیکەی مانگێکی دیکەشی دەوێ تا دەگاتە مەککە
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
ئاوارە ئەسعەد ئەو گەنجەی کە بڕیاریداوە بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج لە هەولێرەوە بە پێ بچێتە سعودیە، 32 رۆژە بەپێی دەڕوا و نزیکەی مانگێکی دیکەشی دەوێ تا دەگاتە مەککە.
ئاوارە ئەسعەد گرتەڤیدیۆیەکی تایبەت بۆ 964 ناردووە و دەڵێت، “ئەمڕۆ هەینی 11.4.2025 ماوەی 32 رۆژە لە هەولێرەوە بەپێ رێکەوتووم بەرەو وڵاتی سعودیە و نزیکەی مانگێکی دیکە دەگەمە مەککە بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج”.
ئاماژە بەوەشدەکات کە لە ناو رێگادا رێبواران و ئەو کەسانەی تووشی دەبن، هاوکاری باشی دەکەن و تا بتوانن یارمەتی دەدەن، تا ئێستاش دوو جووت پێڵاوی بەکارهێناوە.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری