ناسڕیە و موسڵ
دوو فڕۆکەخانەی تر لە عێراق بەڕووی هاوڵاتیاندا دەكرێتەوە
964+
محەمەد فاتیح
كاركردن لە هەردوو فڕۆكەحانەی ناسریە و موسڵ لە عێراق بەرەوپێشچونێكی باشی بەخۆیەوە بینیوە و لەم ساڵدا كارەكانی تەواو دەبن و بەڕووی هاوڵاتیاندا دەكرێنەوە.
مەیسەم سافی وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، بە بەشداری چەندین كۆمپانیای چینی و توركی و فەرەنسی كاركردن لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ناسریە بەردەوامە و گەیشتووەتە ئاستێكی باش و چاوەڕوان دەكرێت لە كۆتایی ئەم ساڵدا بەڕووی هاوڵاتیاندا بكرێتەوە.
رێژەی دروستكردنی فڕۆكەحانەی نێودەوڵەتی موسڵ گەیشتووەتە لە 83% و كاركردن تیاییدا بەردەوامە بە بەشداری چەندین كۆمپانیای فەرەنسی و ئەڵمانی و لە ناوەڕاستی ئەم ساڵدا 2025 دەكرێتەوە.
عێراق خاوەنی چەندین فڕۆکەخانەی مەدەنیە كە هەندێكیان تاكو ئێستا نەكراوەنەتەوە، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کە لە ساڵی 1980دروستکراوە، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەسرە کە لە شەستەکانی سەدەی رابردوودا دروستکرابوو، بەڵام بەهۆی ئەو سزایانەی کە بەسەر عێراقدا سەپێنرا لەکارکەوت.
دواتر لە ساڵی 2005 دووبارە كرایەوە، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف كه لە ساڵی 2008کرایەوە، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی كه لە ساڵی 2005 کرایەوە، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ساڵی 2005 دەرگاکانی بەڕووی گەشتە مەدەنییەکاندا کردەوە دوای ئەوەی فڕۆکەخانەیەكی سەربازی بوو، هەروەها فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکوک کە لە 16ی تشرینی یەکەمی 2022 کرایەوە، جگە لە فڕۆکەخانەی دهۆک و موسڵ و كەربەلا.