رەشوان گەردی:

“بەرهەمی ئەمجارەم لەگەڵ ئەوانی پێشوو زۆر جیاوازە”

ژووری هەواڵ

شاعیر رەشوان گەردی نوێترین بەرهەمی شیعریی خۆی بە ناوی پەڕاوی یاد لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ كتێب بڵاوكردەوە و ئەمڕۆ واژۆی بۆ هەواداران و خوێنەرانی كرد، دەشڵێت، بەرهەمی ئەمجارەی لەگەڵ ئەوانی پێشووی زۆر جیاوازە.

رەشوان گەردی ئەمڕۆ پێنجشەممە 10.4.2025 لەگەڵ واژۆكردنی كتێبەكەی بۆ هەوادار و خوێنەرانی، قسەی بۆ 964 كرد و رایگەیاند، لە رێگەی شیعرەكانییەوە پەیام دەنێرێت.

وتیشی، پێشانگای كتێب زۆر گرنگ بۆ هەمووان، بە تایبەتی بۆ گەنجان، تا بخوێننەوە و ئاستی خۆیان بەرەو پێشەوە ببەن.

رەشوان گەردی باسی لە كتێبەكەی كرد، كە پێی وایە لە بەرهەمەكانی پێشووی زۆر جیاوازە و چەند ساڵێكیشە هیچی بڵاونەكردووەتەوە.

“پەڕاوی یاد” نوێترین كتێبی شیعریی رەشوان گەردییە، كە لە لایەن دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوەی “فام” چاپكراوە و بۆ یەكەمجار لە پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بڵاوبووەتەوە و دواتریش لە كتێبخانەی شار و شارۆچكەكانی كوردستان.

پێشانگا یەک ملیۆن کتێبیەکە دووەم رۆژی بەڕێ دەکات

پێشانگا یەک ملیۆن کتێبیەکە دووەم رۆژی بەڕێ دەکات