لە سەیدسادق فێعلەکەی کردووە و لە سلێمانی پێوەبوو

ئەو تۆمەتبارەی خەڵکی بێهۆش دەکرد و دزی لە ماڵان دەکرد دەستگیر کرا

964+

شۆڕش قادری

لە سەیدسادق ژنێک فێرببوو دەچووە ماڵان و بەفێڵی هاوکاری و یارمەتیدان، خاوەن ماڵەکەی بێهۆش دەکرد و هەرچی لە ماڵەکەدا هەبوو، دەیپێچایەوە و دەیدزی، پۆلیس پێیزانی و دەستگیری کرد.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، “هاوڵاتییەک لە قەزای سەیدسادق سکاڵای تۆمارکرد کە تۆمەتبارێک بەناوی هاوکاریکردن و یارمەتیدانی چووەتە ماڵەکەی، دواتر لەڕێگەی خواردن و خواردنەوە سکاڵاکاری بێهۆش کردووە و موبایلەکەی بردووە.”

پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردووە و توانیویانە، تۆمەتبار لەشاری سلێمانی بدۆزنەوە و دەستگیری بکەن.

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، تۆمەتبار بەناوی (پ، ع، ح) دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادان راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە.

بەرۆژی رووناک لە سلێمانی دزی کرد؛ بۆی نەچووەسەر و دەست...

بەرۆژی رووناک لە سلێمانی دزی کرد؛ بۆی نەچووەسەر و دەستگیر کرا