هەواڵەکان

یەک ملیۆن کتێب لە پێشانگەی هەولێر نمایش کراوە و وادەی هەڵبژاردنیش دیاریی کرا

+964
ژووری هەواڵ

بە یەک ملیۆن ناونیشانى جۆراوجۆر، 17ـەیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب کرایەوە و 964ـیش هاوبەشی میدیایی پێشانگاکەیە.

جارێکى دیکە سوپاى عێراق بۆ دەستگیرکردنى ژمارەیەک جوتیار و دەستبەسەرداگرتنى تراکتۆرەکانیان گەیشتنە گوندى شەناغە، جوتیارانیش گردبوونەوە و دەڵێن، رادەستیان ناکەین.

وەک دەڵێن کورد لە تەنگانەدا تاقى بکەرەوە، ئەوەتا 5 رۆژە مامۆستا ئاڤێستاى تەمەن 27 ساڵان لە رووبارى تەنگاتورى سنوورى بارزان خنکاوە، بەڵام بە درێژاى ئەو رۆژانە خەڵکى ناوچەکە وەک نەریتێکى کوردەوارى بۆ بەتەنگەوەهاتنى لێقەوماوان، هەموو ژەمێک خواردنى ئەو کەسانە ئامادە دەکەن کە بۆ سۆراغى تەرمى مامۆستا ئاڤێستا لەوێن.

ئەگەر هیچ شتێک نە گۆڕێت رێک حەوت مانگ و دوو رۆژی تر هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوە دەچێت.