یەکیان دەستبەجێ گیانى لەدەست دا

کارەبا دوو کارمەندى کارەباى بجیلى گرت

964+

هیڤی دێوالی-دهۆک

لە سنوورى ئاکرێ دوو کارمەندى کارەبا لە کاتى کارکردن دەکەونە بەر تەزووى کارەبا و بەهۆیەوە یەکێکیان دەستبەجێ گیان لەدەست دەدات.

رووداوەکە ئەمڕۆ چوارشەممە 9.4.2025، لە ناحیەى بجیلى سنوورى ئاکرێ روویداوە، ئەوەش دواى ئەوەى دوو کارمەندى کارەبا لە کاتى کارکردن، تەزووى کارەبا لێیان دەدات و بەهۆیەوە یەکێکیان بەناوى (س.ک) تەمەن 40، دەستبەجێ گیان لەدەست دەدات و کارمەندەکەى تریش کە تەمەنى 50 ساڵە، بریندار دەبێت.

نێچیرڤان فەخرەدینـ وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى قەزاى ئاکرێ، وێڕاى پشتڕاستکردنەوەى هەواڵەکە بە 964ـى وت،”تەرمى ئەو کارمەندەى گیانى لەدەستداوە لە پزیشکى دادى ئاکرێیە و پشکینى بۆ دەکرێت، بریندارەکەش لە فریاکەوتنى ئاکرێ لەژێر چاودێریدایە”.

ناحیەی بجیل دەکەوێتە قەزای ئاکرێ لەسنووری پارێزگای دهۆک.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

مێرمنداڵێک بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا و بەهۆی ئاگ...

مێرمنداڵێک بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا و بەهۆی ئاگرەوە نۆ دوکانیش بە تەواوی سووتان