لە هەندێک شوێن تاوەباران دەبێت

بارانبارین بەردەوام دەبێت و کەشەکە فێنک دەبێت

964+

شۆڕش قادری

بارانبارینی ناوبەناو لە ناوچەکانی کوردستان بەردەوام دەبێت و لەهەندێک شوێنیش چاوەڕێی تاوەباران بکەن، سبەی کەشەکە بەتەواوی فێنک و بەهاریی دەبێت و سروشتی کوردستان هێندەی تر رازاوەتر و دڵگیر تر دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ چوارشەممە 9.4.2025،  بە گشتی ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ تاوە بارانی پچڕ پچڕ و هەندێک جار هەورە تریشقەشى لەگەڵدا دەبێت، بە تایبەتى لە سنورى پارێزگاى هەولێر و دهۆک.

بۆ سبەی پێنجشەممەش، ئاسمان هەورى تەواو دەبێت لە زۆربەى کاتەکاندا لەگەڵ بارانی پچڕ پچڕ و رێژەى دابارین لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى زیاتر دەبێت .

سبەی کەشەکە بەتەواوی فێنک دەبێت و پلەی گەرما چوار بۆ شەش پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ زیاتر دادەبەزێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 28 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 27 پلەی سیلیزی

دهۆک: 26 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 34 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 25 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 28 پلەی سیلیزی

سۆران: 23 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 18 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 35 پلەی سیلیزی

بارانبارین بەردەوام دەبێت و سەنتەری شارەکانیش بێ بەش ن...

بارانبارین بەردەوام دەبێت و سەنتەری شارەکانیش بێ بەش نابن

بارانبارین لە هەندێک ناوچەی کوردستان دەستپێدەکاتەوە

بارانبارین لە هەندێک ناوچەی کوردستان دەستپێدەکاتەوە

ئەمڕۆ تاوەباران و هەورەتریشقە هەیە و ئاگاداری خۆتان بن

ئەمڕۆ تاوەباران و هەورەتریشقە هەیە و ئاگاداری خۆتان بن