کوێستانەکان ساردتر دەبن

بارانبارین بەردەوام دەبێت و سەنتەری شارەکانیش بێ بەش نابن

964+

شۆڕش قادری

بارانبارین لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت و پلەی گەرماش لە کوێستانەکان نزم دەبێتەوە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ دووشەممە 10.3.2025 ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری تاوە باران و هەورە تریشقە لەزۆربەی ناوچەکاندا، بۆ دوای نیوەڕۆ ئەگەر هەیە لە سەنتەری شارەکانیش ببارێت، رێژەی داباراین لە ناوچەکانی رۆژهەڵات و سنووری پارێزگای سلێمانی و ناوچەکانی بادینان زیاتر دەبێت.

پلەی گەرما لە ناوچە شاخاوییەکان دوو بۆ چوار پلەی سیلیزی نزمتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

بۆ سبەی سێشەممەش، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری تاوە باران و بروسکە لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم و لە ئێوارەدا کەشەکە سەقامگیر دەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 19 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 15 پلەی سیلیزی

دهۆک: 17 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 19 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 17  پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 15 پلەی سیلیزی

سۆران: 14 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 7 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 18 پلەی سیلیزی

شەپۆلی بەفر و بارانەکە تا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو دەم...

شەپۆلی بەفر و بارانەکە تا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو دەمێنێتەوە

کەشناسی: ئەمڕۆ بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

کەشناسی: ئەمڕۆ بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

کەشناسی دەڵێت لە سیدەکان زۆرترین بڕی باران باریوە

کەشناسی دەڵێت لە سیدەکان زۆرترین بڕی باران باریوە