بەهاری ناوچەی نەورۆلی لە هەڵەبجە - وێنە: فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم
پلەی گەرما زیاتر بەرزدەبێتەوە
بارانبارین لە هەندێک ناوچەی کوردستان دەستپێدەکاتەوە
964+
شۆڕش قادری
ئەم دوو رۆژە کەشەکە گونجاو و لەبارە بۆ گەشت و سەیران و پلەی گەرما نزیکەی چوار پلە بەرزدەبێتەوە، لە ناوچە شاخاوییەکانی هەولێر و دهۆکیش پێدەچێت باران عەرز تەڕ بکات.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ هەینی 28.3.2025 ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە ناوچە سنورییەکانى پارێزگاى هەولێر هەندێک جار دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور، پلەی گەرماش یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبێتەوە.
بۆ سبەی شەممەش، کەشوهەوا گۆڕانکاری ئەوتۆ بەخۆیەوە نابینێ بەڵام لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانى هەردوو پارێزگاى هەولێرو دهۆک هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو و ئەگەری کەمێک نمە باران هەیە، پلەی گەرماش دوو پلەی دیکە بەرزدەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 28 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 25 پلەی سیلیزی
دهۆک: 28 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 29 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 29 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 23 پلەی سیلیزی
سۆران: 28 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 18 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 30 پلەی سیلیزی
کەشی رۆژانی جەژن تەڕ و باراناوی دەبێت
