کەشی ئەمڕۆش فێنک و هەوراوییە
رەشەبا چەند درەختێکی لە هەولێر شکاند
964+
شۆڕش قادری
رەشەباکەی دوێنێ شەو لە هەولێر زیانی بە ژینگە گەیاند و چەند دار و درەختێکی نازداری شکاند.
دوێنێ شەو لە هەولێر لەگەڵ بارانبارین رەشەبایەکی بەهێز بۆ چەند خولەکێک هەڵیکرد و لە دەورووبەری پارکی سامی عەبدولڕەحمان و چەند شەقامێک، ژمارەیەک دار و درەختی باڵابەرزی شکاند.
چەند رۆژێکە شەپۆلێکی بارانبارین زۆربەی ناوچەکانی کوردستانی گرتووەتەوە و لە هەندێک شوێنیش تەرزە و باوبۆرانی لەگەڵدایە، لە دەڤەری سۆرانیش تەرزەی قەبارە گەورە سەری هاوڵاتیان و جامی چەند ئۆتۆمبێلێکی شکاند و زیانی ماددی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.