لە هەولێر

شەش کەس هەڕەشەیان لە کچێک کرد و هەرچی پارە و زێڕ هەبوو لێیانسەند؛ دەستگیر کران

964+

شۆڕش قادری

لە هەولێر شەش کەس هەڕەشەیان لە کچێک کردووە و هەرچی پارە و زێڕ لە ماڵەکەیاندا هەبووە، لێیانسەندووە، پۆلیس پێیانیزانی و دەستگیری کردن.

نەقیب کارزان ساڵح وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بە 964ـی وت، “پاش ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمار کرد کەوا دزی لە ماڵەکەی کراوە، دوای لێکۆڵینەوە، بۆمان دەرکەوت کە شەش تۆمەتبار هەڕەشەیان لە کچی ئەو دادخوازە کردووە بە بڵاوکردنەوەی وێنەی نەشیاو، کچەکەشی لەترسی هەڕەشەکان هەرچی زێڕ و پارە لە ماڵەکەیان هەبووە و لە جانتایەکدا بووە، هەمووی بۆ تۆمەتبارەکان بردووە”.

“هەر شەش تۆمەتبارەکە کوردن و خەڵکی پارێزگای هەولێرن، تەمەنیان لە نێوان 22 بۆ 25 ساڵدایە”، کارزان ساڵح وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای بەدواداچوونەکانی پۆلیس، هەر شەش تۆمەتبارەکە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە، دەستگیر کراون و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیان بەردەوامە.

پۆلیسی هەولێر؛ ئەو تۆمەتبارەمان گرت کە ژنەکەی سووتاند

پۆلیسی هەولێر؛ ئەو تۆمەتبارەمان گرت کە ژنەکەی سووتاند

پۆلیسی هەولێر دوو دزی دەستگیر کرد

پۆلیسی هەولێر دوو دزی دەستگیر کرد