لەسەر رێگەی سەرەکی چوارتا – شەمساوا

شارەوانی چوارتا هەڵمەتی لەناوبردنی گژوگیای بەهارەی دەستپێکرد

ژێوار خدر

لە چوارتا هەڵمەتێک بۆ رشتنی دەرمانی قڕکەری گژوگیای بەهرە دەستیپێکرد و رێگەی سەرەکی چوارتا – شەمساوای دەرمانڕێژکرا.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی رایگەیاند،

سەرۆكایەتی شارەوانی چوارتا، دەرمانی قڕكەری گژوگیای بەهارە لەسەر رێگی سەرەكی چوارتا – شەمساوا رشتووە.

دەشڵێت،  ئامانج لە ئەنجامدانی ئەم هەڵمەتە لەناوبردنی بنجی ئەو گژوگیا بەهارییانەیە كە مەترسی ئەوەیان لێدەكرێت لە وەرزی هاوین و گەرمادا ببنە هۆكاری ئاگركەوتنەوە لە سنوورەکە.