پەتاتەی خۆماڵی.وێنە:964
وەبەرهێنان بۆ 10% بەرزبووەتەوە
وەزیری کشتوکاڵ: بەرهەمی پەتاتە بۆ زیاتر لە 650 هەزار تۆن بەرزبووەتەوە
964+
ژووری هەواڵ
بڕی ساڵانەی بەرهەمى پەتاتە لە هەرێمی کوردستان لە 800 تۆنەوە بۆ زیاتر لە 650 هەزار تۆن بەرزبووەتەوە، ئەمە قسەی وەزیری کشتوکاڵە لە کۆنفڕانسی گۆڕانی کەشوهەوا لە هەولێر.
ئەمڕۆ سێشەممە 8.4.2025، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاوی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “ئاستى بەرهەمهێنانى بەرهەمى پەتاتە لە 800 تۆنەوە بۆ زیاتر لە 650 هەزار تۆن بەرزبووەتەوە”.
وتیشی، بەگوێرەى دوایین ئامارى دەستەى وەبەرهێنان، ئاستى وەبەرهێنان لە کەرتى کشتوکاڵدا لە 1.5ـەوە بۆ نزیکەى 10% بەرزبووەتەوە.
وتەکانی بێگەر تاڵەبانی لەکاتێکدایە، بە بڕیاری وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان هاوردەکردنی پەتاتە، تا .کۆتایی ئەمساڵ قەدەغەکراوە و پشت بە بەرهەمی ناوخۆ دەبەسترێت