شوێنه گشتییه‌كانی پێ دەڕازێندرێتەوە
نه‌مامگه‌كه‌ى رواندز 20 هه‌زار گوڵى رەنگاوڕەنگی به‌رهه‌مهێناوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له ره‌واندز نه‌مامگه‌یه‌كی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى شاره‌وانییه‌كانى ئیداره‌ى سۆران هه‌یه، ئه‌مساڵ 20 هه‌زار گوڵى به‌رهه‌مهێناوه و به‌نیازیش هه‌ر له‌م ساڵ ژماره‌ى به‌رهه‌مهێنانى گوڵه‌كانیان زیاد بكه‌ن.
ئه‌ندازیار رێكان عه‌لى خدر، به‌رپرسی به‌شی بارگ و باخچه‌كان له شاره‌وانییه‌كانى سۆران، به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌و گوڵانه‌ى به‌رهه‌مهاتوون و وه‌رزین و له نزیكه‌ى پێنج جۆر پێكهاتوون و بۆ جوانكارى شوێنه گشتییه‌كان به‌كار ده‌هێندرێن.
وتیشی “گوڵه به‌رهه‌مهاتووه‌كان ته‌نیا له وه‌رزى زستاناندا نامێنن و به‌سه‌ر ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی و فه‌رمانگانه‌ى ئیداره‌ى سۆران دابه‌ش ده‌كرێن كه به نووسراو داواى ده‌كه‌ن بۆ رازاندنەوەی شوێنه گشتییه‌كان”.
ساڵى پار ئه‌م نه‌مامگه‌یه 10 هه‌زار گوڵى به‌رهه‌مهێنابوو.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، هه‌ر له‌مساڵدا 20 هه‌زار گوڵى دیكه‌ش به‌رهه‌مده‌هێنن و له پلانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى شاره‌وانییه‌كانى سۆرانه كه له داهاتوویه‌كی نزیكدا مه‌شته‌ل و نامامگه‌ى دیكه له سنوروى ئیداره‌ى سۆران دروست ده‌كه‌ن.