خەمۆکى و لەبیرچوونەوە

“مادە هۆشبەرەکان ئیفلاسى مادى و دەروونى بە بەکارهێنەر دەکەن”

964+

دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى
پسپۆڕێکى دەروونى دەڵێت؛ مادە هۆشبەرەکان مەترسى جدین لەسەر تاک و کۆمەڵگە، بەکارهێنەر توشى چەندین کاریگەرى نەرێنى دەروونى و جەستەیى دەکاتەوە.

دکتۆر زامدار حەمەرەسوڵ، پسپۆری دەروونی بە 964ـى وت،” مادە هۆشبەرەکان هۆکارێکن بۆ توشبون بە خەمۆکی و کەمبونەوەی توانای هزریى، هەندێک لە ماددەکان گۆڕانکاری لە گەیەنەرە دەماخیەکان دروست دەکەن و کاردانەوەى بەکارهێنەر دەگۆڕن بۆ شێوەیەک توندوتیژانە”.
وەک باسى دەکات، ئەو کەسانەى بەکارهێنەرى ئەو مادانەن هەستى پێناکەن، تا ئەو کاتەى شیاندنیان بۆ دەکرێت و لە مادەکە پاکدەکرێنەوە، ئینجا تێدەگەن کە توشى چ حاڵێک بوون و چۆن کات و پارەى خۆیان لەوەدا خەرج کردووە.
ئەو پسپۆڕە پێى وایە، نێرگەلە و جگەرەى ئەلیکترۆنى لە پێکهاتەکانیاندا نیکۆتین و مادەى هەڵمژ هەیە، هەردوچیان دەچنە ریزى مادە پێڕاهاتووەکان و کاریگەرى نەرێنیان هەیە لەسەر دەروونى بەکارهێنەر.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

نەتەوە یەکگرتووەکان: لە عێراق هەنگاوی گەورە نراوە دژی ...

نەتەوە یەکگرتووەکان: لە عێراق هەنگاوی گەورە نراوە دژی مادەی هۆشبەر