پاشماوەى سووتاوییەکان پاکدەکرێنەوە

شارەوانى سلێمانى بۆ پەیامنێران و کاسبکاران: دورکەونەوە لە بازاڕى دارەسووتاوەکە

964+

وریا فەتاح

شارەوانى سلێمانى داوا لە هاوڵاتیان و پەیامنێران و کامێرامانان و کاسبکاران دەکات، لە بازاڕە سووتاوەکە دورکەونەوە، چونکە تیمەکانیان شوێنەکە پاک دەکەنەوە.

سەرلەبەیانى رۆژى 5.4.2025، بەهۆى ئاگرێکەوە 116 دوکانى بازاڕى دارەسووتاوەکەى سلێمانى، سووتان.

964 وردەکارى قەرەبووکردنەوەى دوکاندارانى بازاڕى دارەسو...

964 وردەکارى قەرەبووکردنەوەى دوکاندارانى بازاڕى دارەسووتاوەکە روون دەکاتەوە

سەرۆکایەتیی شارەوانی سلێمانی لە ئاگادارییەکدا، داوا لە هاوڵاتیان و پەیامنێران و کامێرامانان و کاسبکاران و خاوەن دوکانەکانی دارەسووتاوەکە دەکات کە هاوکاریان بن بە دوور کەوتنەوە لەو بازارە کە، چونکە تیمەکانیان هەڵدەستن بە پاککردنەوەى پاشماوەى سووتاوییەکانى بازاڕەکە.

لە راپۆرتى بەرگرى شارستانى سلێمانیدا هاتووە، 116 دوکان و چوار کەپر و عەرەبانەى دروستکردنى خواردنى خێرا بەهۆى ئاگرەکەوە سووتاون.

بەپێى لێدوانى، عەتا محەمەد، نوێنەرى قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکى حکومەت کە بۆ 964 قسەى کردووە، لە ماوەى ئەم هەفتەیەدا بەپێى قەبارەى زیانەکانیان کە سەروو یەک ملیار دینارە، دوکانداران قەرەبوو دەکرێنەوە و لەمڕۆشەوە تیمەکانى شارەوانى هەڵمەتى پاککردنەوە و دواتر نۆژەنکردنەوەى بازاڕەکە دەستپێدەکەن.

دەستکرا بە خاوێنکردنەوەی بازاڕی دارەسووتاوەکە

دەستکرا بە خاوێنکردنەوەی بازاڕی دارەسووتاوەکە