بۆچی وەستابوون؟

سلێمانی..ئامێرەكانی راکێشانی پارەی ئاڕتی بانک كەوتنەوە كار

964+

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

دوای شەش رۆژ لە وەستانی ATM-ە كانی ئاڕتی بانك “ئامێرەکانی راکێشانی پارە” لە سلێمانی، بەهۆی نەمانی پارە تێیاندا جارێكی دیكە سیستمەكە دەستی بەپارەدان كردەوە.

پەیامنێری 964 لە سلێمانی، دوێنێ بە مەیدانی سەردانی هەریەك لە بنكەی سەرەكی ئاڕ تی بانك لە گەڕەكی بەختیاری، هەریەك لە ATM- كانی بەرامبەر پارێزگای سلێمانی، بەردەم شارەوانیی سلێمانی و ناو سوپەرماركێتی سەفرەی كردووە و بۆی دەركەوت، هیچكام لە ئامێرەكان كار ناكەن و لەیەكەم رۆژی جەژنەوە لەپارەدان وەستاون.

لەبارەی هۆكاری لەكاركەوتنی ئەو چەند رۆژەی ATM- كان، 964 بەدواداچوونی كردووە و لە سەرچاوەیەكی ناو بانكەكەوە زانیاری بەدەست گەیشتووە، تەنیا نەمانی پارە لەناو ئامێرەكان هۆكار بوون بۆ وەستانی سیستمەكە.

ئەو سەرچاوە ئاگادارە بە 964ی وت، بەهۆكاری ئەوەی لەمانگی پێشوو، دوو موچە بەدوای یەكدا هات لۆدێكی زۆر لەسەر ئامێرەكان هەبوون، هیچ كام لە ATM-ەكان پارەیان تێدا نەمابوو، دواتر پشووی جەژنی رەمەزانی بەسەردا هات و كارمەندان كەوتنە پشووەوە، بەو هۆكارەوە نەتوانرا ئامێرەكان پڕبكرێتەوە و سیستمەكە بە كاتی وەستا.

ئەوەشی خستەڕوو، ماوەی 10 رۆژی پێش جەژن، بە بەردەوامی ئامێرەكانی راكێشانی پارە لەلایەن خەڵكەوە بەكارهێنران، ئەمەش وایكرد پارەیان تێدا نەمێنێت و جگە لەوە هیچ گرفتێكی تەكنیكی لە سیستمەكەدا نەبووە.

“شەوی رابردوو، تیمەكانمان چێكی سەرجەم ئامێرەكانیان كردەوە و پڕ پارە كرانەوە، تەواوی ئەمڕۆ سیستمەكە چالاك بووە و خەڵكی پارە و موچەی خۆیان راكێشاوە، ئەو سەرچاوەیە بۆ 964 وای وت.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

 بۆ یەکەمین جار ئامێری  ATM لە شاری کۆیە دانرا

 بۆ یەکەمین جار ئامێری ATM لە شاری کۆیە دانرا