کەشوهەوا
پلەکانی گەرما حەلی نەماوە و تا دێت بەرز دەبێتەوە
964+
توانا نەقی
بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە، کەشناسی پێشبینی ئەوە دەکات ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، بەشێک لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى و کەرکووک لە کاتەکانى بەیانى تۆز وخۆڵ دەبێت پاشان لە دواى نیوەڕۆوە کۆتایی دێت.
بەشی پێشبینی کەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، جگە لەو تۆزو خۆڵەی کە دەبێت پلەکانی گەرماش کەمێک لە چاو دوێنێدا بەرزتر دەبنەوە.
هەرچی سەبارەت بە سبەینێیە پلەکانی گەرما زیاتر بەرز دەبنەوە و ئاسمانش دەگۆڕێت نیمچە هەور.
بە پێی پێشبینی کەشناسی عێراقیش بێت رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە و پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە باران دەبارێت.
ئەمڕۆ یەک شەممە 6.4.2025
کەش / ئاسمان ساماڵ و پەلە هەور دەبێت , بەشێک لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى و کەرکووک لە کاتەکانى بەیانى تۆز وخۆڵ دەبێت پاشان لە دواى نیوەڕۆ کۆتایی دێت.
خێراى با / لەسەرخۆ- مام ناوەند ( 10 – 20 )کم/س دەبێت.
ئاراستەی با / باکووری خۆرهەڵات .
پلەکانی گەرما/ کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارەکانی دوێنێ .
مەوداى بینین /( 8 – 9) کم , لە سنوورى پارێزگاى کەرکووک و سلێمانى(3-5 ) کم دەبێت.بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 27 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 24 پلەی سیلیزی
دهۆک : 23 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 29 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 21 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 23 پلەی سیلیزی
سۆران : 18 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 13 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 30پلەی سیلیزی