10 رۆژ بەردەوام دەبێت
پێشانگایەک بۆ وێنەکانی ئاژانسی فرانس پرێس لە هەولێر کرایەوە
دەشتی عارف – هەولێر
ئاژانسی فرانس پرێسی فەرەنسی کە یەکێکە لە کۆنترین ئاژانسەکانی هەواڵ لە جیهاندا بۆ یەکەمجار لە شاری هەولێر پێشانگایەکی بۆ وێنەگرەکانی کردەوە.
سەفین حەمید، وێنەگری ئاژانسی فرانس پرێس لە کوردستان بە 964ـی وت، بە پێنج وێنە بەشداریم کردووە لەو پێشانگایە و زۆربەی وێنەکانیش لە هەرێمی کوردستان و ناوچەکەکانی عێراق گیراون.
وتیشی، ئەم پێشانگایە بۆ ماوەی 10 رۆژ بەردەوام دەبێت و یەکەم وێستگەی پێشانگاکە هەولێرە و وێستگەکانی دیکەش شارەکانی تری هەرێم و عێراق و دەرەوەی عێراقیش دەبێت.
لەبارەی وێنەکانیشەوە وتی، ئەم وێنانە بۆ فرۆشتن نین و کەسیش بۆی نییه ئەم وێنانە بەکاربهێنێت و کۆپی رایتی فرانس پرێس و چەند دەزگایەکی تایبەتی هەیە.
ئەم پێشانگایە بۆ یەکەمجارە دەکرێتەوە و یەکەم شاریش لە هەولێر کرایەوە و تاوەکو 15ـی مانگ بەردەوام دەبێت و رۆژانە لە کاتژمێر چواری ئێوارە تاوەکو نۆی شەو بەردەوام دەبێت.
پێداچوونەوە: توانا نەقی