لە سلێمانی

چەند ئامێرێکی راکێشانی پارەی ئاڕتی بانک لە کارکەوتوون؛ سبەی تیم دەچێ

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

ماوەی شەش رۆژە ATM-ە كانی ئاڕ تی بانك “ئامێرەکانی راکێشانی پارە” لە سلێمانی “بە هۆكاری تەكنیكی” لەكاركەوتوون و سیستەمەكە لە راكێشانی پارە وەستاوە.

پەیامنێری 964 لە سلێمانی، بە مەیدانی سەردانی هەریەك لە بنكەی سەرەكی “ئاڕ تی بانك” لە گەڕەكی بەختیاری، هەریەك لە ATM- كانی بەرامبەر پارێزگای سلێمانی، بەردەم شارەوانی سلێمانی و ناو سۆپەرماركێتی سەفرەی كردووە و بۆی دەركەوتووە، هیچكام لە ئامێرەكان كار ناكەن و لەیەكەم رۆژی جەژنەوە لەپارەدان وەستاون.

لەبارەی هۆكاری لەكاركەوتنی ATM- كان، 964 بەدواداچوونی كردووە و لە سەرچاوەیەكی ناو بانكەكەوە زانیاری بەدەست گەیشتووە، چەند هۆكارێك هەن بۆ لەكاركەوتنیATM-كان لە سلێمانی.

ئەو سەرچاوە ئاگادارە بە 964ی وت، ئامێرەکان، لەلایەن خەڵكەوە زۆر بەكارهاتووە و پارەیان تێدا نەماوە، لەلایەکی دیکەوە چوونە ژوورەوە بەژمارەی هەڵەی كۆدەكانیانەوە لەلایەن خەڵكەوە لەسەر سیستەم، یان هەندێك جار ATM- كان ئەپدەیتیان پێویستە و جگە لەوەش روودەدات كێشەی تەكنیكی بۆ ئامێرەكانمان بێتە پێشەوە.

سبەی یەکشەممە 6.4.2025، دەستپێكی دەوامە و پشووی كارمەندانی ئاڕ تی بانك كۆتایی دێت، سەرچاوە ئاگادارەکە وتی، تیمەكانمان چێكی ئامێرەكان دەكەنەوە، بەدڵنییاییەوە گرفتەكە چارەسەر دەكەن و دووبارە ئامێرەكان دەخەنەوە گەڕ.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا