چوونەتە ناوچە گەشتیارییەکان

دوکان لە پشووەکاندا؛ داتای چوونی نزیکەی 55 هەزار ئۆتۆمبێلی کردووە

964+
ئەحمەد مستەفا

گەشتوگوزاری دوکان داتای چوونی نزیکەی 55 هەزار ئۆتۆمبێلی کردووە کە چوونەتە هاوینە هەوارەکانی قەزاکە، هەروەها پێی وایە لە رۆژانی جەژن، زیاتر لە 160 هەزار گەشتیار روویان لە سەیرانگە و هاوینەهەوارەکان کردووە.

رێژین رەئوف، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دوکان لە بارەی هاتنی ئاماری چوونی گەشتیاران بۆ میدیاکان قسەی کردو وتی، ئەمڕۆ بە کۆتا داتای هاتنی گەشتیاران بەهۆی پشووەکانەوە لەلای ئەوان تۆمار کراوە.

ئەو پلانەی لە رۆژانی جەژن و پشووەکان، گەشتوگوزاری دوکان داینابوو بەڕێوەبەرەکەی دەڵێ، بە هاوکاریی هێزەکانی ناوخۆ و فەرمانگە پەیوەندیدارەکان، دەتوانین بڵێین سەرکەتوو بووە، کۆتایی بە هاتنی گەشتیار هات لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا.

گەشتوگوزار داتای هاتنی رێژەی ئۆتۆمبێلی کردووە بۆ قەزاکەی، بە نزیکەی 55 هەزار ئۆتۆمبێل چوونە سنووری قەزای دوکان و ناوچە گەشتیاری و هاوینەهەوارەکان.

رۆژنە 50 هەزار گەشتیار سەردانى ناوچە گەشتیارییەکانى دە�...

رۆژنە 50 هەزار گەشتیار سەردانى ناوچە گەشتیارییەکانى دەربەندیخان دەکەن