ئۆتۆمبێل و رەزو باخەکان توشى زیان بوون

تەرزەبارینەکە سەرشکانى تێکەوت

964+

ئاکام غەفور- سۆران

تەرزە بارینى دوانیوەڕۆى ئەمڕۆى سنوورى ئیدارەى سۆران، زیانى زۆرى بۆ ئۆتۆمبێلەکان و رەزو باخى جوتیاران هەبووە، هاوڵاتییەکیش سەرى شکاوە.

بەپێى بەدواداچوونەکانى پەیامنێرى 964، تەرزەبارینەکە چڕ بووە و کڵۆکانى گەورە بوون، بەو هۆیەوە ژمارەیەکى زۆر ئۆتۆمبێل تەرزەکوت بوون، چەند ئۆتۆمبێلێکیش جام و بەگلایتەکانیان شکاوە.

هەر بەهۆى تەرزەکەوە هاوڵاتییەک لە شارى سۆران سەرى شکاوە و ژمارەیەک باڵندەش مردار بوونەتەوە، رەزوباخى جوتیارانیش بێ زیان نەبووە و ئەو بەرهەمانەى لەم وەرزەدا چرۆ دەکەن توشى زیانى زۆر بوون.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح