باڵیۆزخانەی کەنەدا وۆرکشۆپیان بۆ رێک دەخات
ژنانی گەرمیان بەشداری سیاسیان دەوێت
964+
پێشەوا محەمەد – سلێمانی
ژنانی چالاکوانی گەرمیان داوای فراوانکردنی بەشداری سیاسیان دەکەن. بۆ ئەو مەبەستە باڵیۆزخانەی کەنەدا وۆرکشۆپێکی بۆ دە ژنی چالاکوانی سنوورەکە ئەنجامدا.
وۆرکشۆپەکە ماوەی سێ رۆژی خایاندووە و پرسەکانی وەک، دیموکراسی، لیبڕالیزم، جێندەر، بەشداری سیاسیی ژنان و هۆشیاری سیاسی و ئابووری باسیان لێوە کراوە.
ئاریان رەئوف، کە وانەکانی وۆرکشۆپەکەی وتووەتەوە بە تۆڕی 964ی راگەیاند: ئەم وۆرکشۆپانە گرنگن و کاریگەری زیاتریان دەبێت بۆ هۆشیاری ژنان و زیاتر بردنەپیشەوەیان بۆ بەشداری سیاسی.
ئەو وۆرکشۆپە باڵیۆزخانهى كهنهدا له عێراق جێبهجێیدهكات، خۆی له چهند خولێكى راهێنان و ههروهها بهرههمهێنانى میدیایی له بوارى بهشداری سیاسی ژناندا دهبینێتهوه.
“ژنانی چالاکوانی گەرمیان ویستیان بەشداری زیاترە لە کایەکانی سیاسەت و ئابووری و بەڕێوەبردندا”، ئاریان رەئوف وای وت.