رۆژنە 50 هەزار گەشتیار سەردانى ناوچە گەشتیارییەکانى دەربەندیخان دەکەن
964+
وریا فەتاح
قایمقامى دەربەندیخان رایدەگەیەنێت، رۆژانە نزیکەى 50 هەزار گەشتیار سەردانى ناوچە گەشتیارییەکانى دەربەندیخان دەکەن، دەشڵێت: داوا دەکەین حکومەت زیاتر گرنگى بە کەرتى گەشتوگوزارى قەزاکەیان بدات.
سلێمان محەمەد، قایمقامى دەربەندیخان رایگەیاند، داوا لە ئەنجومەنی وەزیران و سەرجەم لایەنی پەیوەندیدار بە کەرتی گەشتیاری دەکەم کە گرنگی زیاتر بە کەرتی گەشتوگوزار لە دەربەندیخان بدەن، چونکە لە ئێستادا رۆژانە نزیکەی 50 هەزار گەشتیار لە شارەکانی کوردستان و خواروی عێڕاق بۆ بینینی دیمەنی جوان و دڵڕفێنی ناوچەکە سەردانی دەکەن.
“هەموو لایەکیمان باش دەزانین کە خزمەتی کەرتی گەشتیاری بۆ دەربەندیخان گرنگە و لە ئێستادا پلانێکی جدی دەوێت”، قایمقامی دەربەندیخان وا دەڵێت.
روونیشى کردووەتەوە، هەر تێبینی و پێشنیارێک لەلایەن هاوڵاتیانی شار و ناوچەکەوە سەبارەت بە کەرتی گەشتیاری وەکو پێشنیار ئاماژەی پێ دەکرێت، ئەوان رێزى لێدەگرن و بەهەموو لایەکیانەوە هەوڵ دەدەین چیتر لایەنی گەشتوگوزاری ناوچەکە لەوە زیاتر پشتگوێ نەخرێت..
پەیجى قایمقامییەتى دەربەندیخان لەگەڵ بڵاوکردنەوەى ئەو لێدوانەى قایمقامى شارەکە، دیمەنى ڤیدیۆیى گەشتیاران پیشان دەدات کە سەردانى ناوچە گەشتیارییەکانى دەربەندیخانیان کردووە.