لە زیانى عێراقە

نرخى نەوت زۆر بە خێرایى دابەزى

964+

وریا فەتاح

نرخى نەوت بەردەوامە لە دابەزین، سەپاندنى باجى گومرگى لەلایەن ترەمپەوە بەسەر کاڵاى زۆر وڵات، هاوکات وڵامى چین بۆ ئەمەریکا و بڕیارى هەشت وڵاتى ئەندامى ئۆپیک بۆ زیادکردنى بەرهەمى نەوت، نرخى نەوتى بۆ خوار 66 دۆلار هێنا.

ئەمڕۆ شەممە 5.4.2024 لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە65 دۆلار و 98 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت، 4 دۆلار و 56 سەنتى لێبووەتەوە.

هەروەها یەك بەرمیل نەوتی سووكی تێكساس بە 61 دۆلار و 99 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، هەر بەرمیلێکى 4 دۆلار و 96 سەنت دابەزیوە.

لە ماوەى یەک هەفتەدا نرخى نەوت بەشێوەیەکى بەرچاو دابەزیوە، بەشێوەیەک ئاستى دابەزینەکە دەگات بە 10%.

دواى ئەوەى هەفتەى رابردوو ترەمپ بڕیاریدا باجى گومرگى بەسەر ژمارەیەک وڵاتدا بسەپێنێت، شڵەژانى ئابورى و بازرگانى دروستکرد و دواتر چین وەڵامى دایەوە و بڕیاریدا ئەویش باجى گومرگى بەسەر کاڵاى ئەمەریکیدا بسەپێنێت.

لەگەڵ ئەوەشدا زیادکردنى بەرهەمهێنانى نەوت لەلایەن هەشت وڵاتى ئەندامى ئۆپیک هۆکارێکى دیکەى دابەزینى خێراى نرخى نەوت.

عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەى لە دابەزینى نرخى نەوت توشى زیانێکى زۆر دەبێت، چونکە 95%ـى داهاتەکەى پشت بە هەناردەى نەوت دەبەستێت.

نەوتی عێراق وەڵامی ئەپیکۆری دایەوە و دەڵێ تەحەداکان رێ...

نەوتی عێراق وەڵامی ئەپیکۆری دایەوە و دەڵێ تەحەداکان رێگرن بۆ رێکەوتن