بەنیازبووە یەک تۆن باڵی مریشکی بەسەرچوو دەرخواردی خەڵک بدات

964+
رێژوان مامە قادر

لە گەڕەکی ئیبراهیم ئەحمەدی سلێمانی دەست بەسەر یەک تۆن و 80 کیلۆ باڵی مریشکی بەسەرچوو گیرا.

رۆژی پێنجشەممە، 9.2.2023، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بە تۆڕی 964ی وت، لیژنەی باڵای قایمقامیەت لەدوای لێکۆڵینەوە و دەستکەوتنی زانیاری دەستیگرت بەسەر کۆگایەک کە باڵی بەسەرچووی ئامادەکراوی بۆ دابەشکردن تێدا بووە.

جەختیشی لەوە کردەوە کە، خاوەنی کۆگاکە هەستاوە بە لێکردنەوەی کاغەزی ئێکسپایەری باڵەکان بۆ ئەوەی بەرواری بەسەرچوونەکەی ئاشکرا نەبێت.

قایمقامیەت لە ئێستادا کەیسەکەی رووبەڕووی دادگا کردووەتەوە و لە داهاتوودا دەبێت دادوەر بڕیاری لەسەر بدات.