خەڵكی بەغدا و دیالەن

بەڕێوەبەرایەتیی دژەتیرۆر: ژمارەیەک تیرۆرست لە شارەزوور دەستگیر کران

ژووری هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر رایگەیاند، ژمارەیەک تیرۆرستیان لە لە چەند شوێنێكی جیاوازی سنووری قەزای شارەزوور دەستگیر کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 3.4.2025، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر رایگەیاند، پاڵپشت بە زانیاریی هەواڵگریی ورد و بەدواداچوونی بەردەوامی تیمە تایبەتەكانیان، توانیان ژمارەیەك تیرۆریست لە چەند شوێنێكی جیاوازی سنووری قەزای شارەزوور دەستگیربكەن.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دەستگیركراوەكان خەڵكی پارێزگاكانی بەغدا و دیالەبوون، كاری لۆجستی و دابینكردنی كەرەستەیان بۆ شانە نووستوو و چالاكەكانی تیرۆریستانی داعش كردووە.

“دوای ئاشكرابوونیان، (تیرۆرستەکان) لەلایەن دەزگا ئەمنییەكانی عێراقەوە بەرەو هەرێمی كوردستان هەڵاتوون و لە سنووری شارەزوور نیشتەجێبوون”، دژەتیرۆر وا دەڵێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، دوای دەستگیركردنیان دەستبەجێ رادەستی یاساكران بەمەبەستی سزادانیان.