محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق _ وێنە: نوسینگەی سەرۆک وەزیران
باسی چی دەكرێت؟
سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی توركیا دەكات
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنقەرە رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا سەرۆک وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی، سەردانی تورکیا دەکات.
باڵیۆزی عێراق لە توركیا ماجید ئەلـلەجماوی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، چاوەڕێی سەردانێکی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی دەکەن بۆ تورکیا، كە لە چەند رۆژی داهاتوودا دەبێت.
هەروەها دەڵێت، “سەردانەکە یارمەتیدەر دەبێت بۆ پێشوەچوونی پەیوەندییە ئابوورییەكان و وەبەرهێنان بۆ ئاستێکی نوێ”.
“گفتوگۆکانی داهاتووی نێوان هەردوولا تیشک دەخاتە سەر کۆمەڵێک فایلی ستراتیژی، دیارترینیان پڕۆژەی (رێگای گەشەپێدان)ـە، کە پەیوەندی ئابووریی نێوان هەردوولا بەیەکەوە بەهێزتر دەكات و هاوبەشییەکی بەهێز لە نێوان عێراق و تورکیا دادەمەزرێنێت، ئەمە جگە لە دۆسیەكانی وزە، گواستنەوە و ئاڵوگۆڕی بازرگانی”.
باڵیۆز ئاماژەی بەوەش کرد، “سەردانەکە لە ژێر تۆشنایی پێشهاتە گرنگە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان دێت، ئەمەش وایکردووە ببێتە دەرفەتێک بۆ بەرزکردنەوەی هاوکارییە ئەمنییەکان و ئابووری”، جەختیشیکردەوە، “پەرۆشی عێراق بۆ بنیاتنانی پەیوەندی هاوسەنگ لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش و رێزگرتنی یەکتر”.
هەرچەندە باسی دۆسیەی وزە لە لێدوانەكەیدا كراوە، بەڵام باڵیۆزی عێراق باسی ئەوەی نەكردووە سودانی لە سەردانەكەی بۆ توركیا باسی هەناردەكردنەوەی نەوتی كوردستان بۆ توركیا دەكات یان نا، كە لە ئاداری 2023ـەوە وەستاوە.
لە ماوەی رابردوودا كۆبوونەوەی فراوان لە نێوان هەرێمی كوردستان، بەغدا، توركیا و گرووپی پیشەسازیی نەوتی كوردستان “ئەپیكۆر” كراوە بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت، بەڵام هێشتا هیچ ئەنجامێكی نەبووە.
سودانی
سوودانی بۆ رووداوەکەی کەرکوک
لایەنە پەیوەندیدارەکانی راسپارد پەیوەندی بە خێزانی قوربانیان و بریندارەکان بکەن
شەوی رابردوو چی روویدا؟
سەرۆكی ئەركانی سوپای ئەمریكا لابرا و كوردستانیش هێشتا لە ژێر هەڕەشەی درۆنەكاندایە
لە خانەنشینانەوە دەستپێدەکات
عێراق دابەشكردنی موچەی مانگی چواری ئەمساڵی دەستپێكرد
بهبۆنهی سهركهوتنی عێراق بۆ مۆندیال
ئهمڕۆ و سبهی له عێراق پشووی فهرمییه
فەرمانبەران ئاگادارکران