خواست لەسەر نەوت کەمدەکاتەوە

ئەمەی ترەمپ کردی؛ بۆ عێراق لێدانە لە داهاتەکەی

964+

ئەحمەد مستەفا

بە مانایەکی روون و رەوان، ئەمریکا بای 100 دۆلار کاڵا لە عێراقەوە دەهێنێ، بەڵام بای 40 دۆلار کاڵای بۆ دەنێرێ، ئەمە پێناسی گومرگییەکەی ئەمریکایە کە دۆناڵد ترەمپ بە رێژەی 39% بەسەر عێراقدا سەپاندوویەتی.

شەوی 2.4.2025، دۆناڵد ترەمپ، بەرزکردنەوەی پێناسی گومرگی بەسەر 50 وڵاتی جیهان سەپاند، رۆژەکەی ناونا رۆژی رزگاریی و ئازادبوونی ئابووری ئەمەریکا، لە کۆشکی سپییەوە وتی، ئەمڕۆ رۆژێکی مێژوییە، پێناسی گومرگی دەسەپێنین بەسەر ئەو وڵاتانەدا کە گومرگ لەسەر کاڵاکانی ئێمە دادەنێن.

ترەمپ عێراقی خستووەتە چوارچێوەی بڕیارەکەی و پێناسی گومرگی بۆ رێژەی 39% بەرزکردووەتەوە کە کاریگەری لەسەر مامەڵە بازرگانییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بە ئەمریکاوە دەبێت، عێراق لەناو وڵاتانی عەرەبیدا دووەم بەرزترین رێژەیەی بەسەردا سەپێندراوە.

دکتۆر کامەران قادر، پسپۆڕی دارایی و بانک بۆ 964 بڕیارەکەی ترەمپ بە داتەپینی گەشە ئابووری جیهان بە ئەمریکاشەوە دەبینێ و وتی، پێناسە گومرگییەی ترەمپ، تەرازوی بازرگانی سفر دەکاتەوە و دەبێتە گرفتێکی گەورە، لە حاڵێکدا بوونی ئەو هاوسەنگکردنەی تەرازو رێگرە لە پێدانی کاڵای پێویستر، یان هەڵاوسان و کورتهێنان، لە کاتێکدا لەسەر بنەمای نرخ کاڵا هاوردە دەکرێ.

کاتێک دۆناڵد ترەمپ، پێناسی گومرگی خستووەتە سەر وڵاتانی پیشەسازی، گەشەی ئابووری وڵاتان کەمدەبێتەوە، لە حاڵێکدا زێڕ لە بەرزیدایە و بەهای دراوەکان روو لە کەمبوونەوە دەکەن، لەگەڵیشدا، خواست بۆ بازاڕی نەوت دادەبەزێت، لەبارەی ئەوەی ئەمریکا بۆ ئەو بڕیارەی داوە، دکتۆر کامەران قادر وتی، بۆ ئەوەی تەرازووی بازرگانی لەنێوانی دەوڵەتان و ئەمریکا یەکسان ببێتەوە.

بە پێیە بێت، بڕیارەکەی ترەمپ داهاتی عێراق روو لەکەمی دەکات لە ئایندەدا، ئەگەر هاتوو ترەمپ لە بڕیارەکەی پەشیمان نەبێتەوە، لەسەر دیاریکردنی رێژەی پێناسی گومرگییەکان، ئەو پسپۆڕە وتی، بۆ عێراق لەسەر بنەمای ئەو کورتهێنانەی لە هاوسەنگی بازرگانی هەیە دانراوە، بەو پێیە بێت 39% باجی خستووەتە سەر عێراق.

كاردانه‌وه‌ى باجه‌كانى تره‌مپ نرخی زێڕی به‌رزكرده...

كاردانه‌وه‌ى باجه‌كانى تره‌مپ نرخی زێڕی به‌رزكرده‌وه‌

ترەمپ بەنیازی بۆردومانی ئێران یان کردەی لاوەکییە

ترەمپ بەنیازی بۆردومانی ئێران یان کردەی لاوەکییە