ئەمە دەستکەوتێکی گرنگە

بەرهەمهێنانى غاز لە کێڵگەى کۆرمۆر گەیشتە 525 ملیۆن پێ سێجا

ئەحمەد مستەفا

ئەمە دەستکەوتێکی گرنگە، ئێمە لە سەرەتای مانگی ئاداری ئەم ساڵەوە “2025”، ئاستی بەرهەمهێنانی غازی سروشتیمان لە کێڵگەی کۆرمۆر بۆ 525 ملیۆن پێی سێجا بەرزکردووەتەوە.

ئەمە کورت و پوخت راگەیەندراوی هاوبەشی، کۆمپانیای دانەغاز و کرێسێنت پێترۆلیۆم-ە کە بە هاوبەشئ لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر بەرهەمهێنان دەکەن.

ئەو رێژە بەرهەمهێنانە، بەراورد بە ساڵی 2017، رێژەی بەرهەمهێنانی بە رێژەی 75% بەرزبووەتەوە.

لە ئاستی بەرهەمهێنانی غازی کۆندێنسەیتیان لە کێڵگەی کۆرمۆر بۆ 15 هەزار و 200 بەرمیلی رۆژانە بەرزکردووتەوە.

هەروەها، رۆژانە هەزار و 70 تۆن غازی شلی LPG بەرهەمدەهێنن، دانەغاز دەڵێ، پڕۆژەی پەرەپێدانی کێڵگەی کۆرمۆر، کە بڕیارە ئاستی بەرهەمهێنانی بەڕێژەی 50% بەرزبکاتەوە، پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، لە چارەکی یەکەمی ساڵی داهاتوو تەواو دەکرێت.