بوو به‌ سێیه‌م ساڵ دڵیان خۆشده‌كات

گروپی ئامێز منداڵانى ئۆتیزمى له‌ ئامێز گرتووه‌

964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

گروپی ئامێزك گروپێکی خۆبەخشەو دەیانەوێت لە رێی هۆشیاریەوە ژیانی ئاسایی بۆ منداڵانی ئۆتیزم بگەڕێنەوە، سه‌رۆكى گروپه‌كه‌ش ده‌ڵێت “صه‌یاممان ئه‌وه‌یه‌ ئه‌م منداڵانه‌ وه‌كو خۆیان قبوڵ بكرێن”.
عەبدولسەمەد ئەحمەد، بەخێوکەرێکی ئۆتیزمە بە 964ـی وت داواكاریان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ حكومه‌ت زیاتر گرنگی و بایەخ بەو منداڵانە بدات و سەنتەری زیاتریان بۆ بکاتەوە و ده‌شڵێت “ئێمە بەردەوام راهێنان بەو منداڵانە دەکەین و دەمانەوێت بگەڕێنەوە ژیانی ئاسایی خۆیان”.
تەزرە بۆتانی، سەرۆکی گروپی ئامێز بە 964ـی وت “پەیامان ئەوەیە منداڵانی ئۆتیزم لە کۆمەڵگا وەکو خۆیان قەبوڵ بکرێن”.
باسی لەوەشکرد، منداڵانی ئۆتیزم ئومێدیان هەیە و جیاوازیشن لە نەخۆشانی وه‌كو شەلەل دەماغ و ئه‌و نەخۆشانه‌ی له‌ نه‌خۆشخانه‌ى نانەکەلین.
پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

خێزانێک سێ منداڵی ئۆتیزمیان هەیە و دەڵێن ژیانمان بەتەو...

خێزانێک سێ منداڵی ئۆتیزمیان هەیە و دەڵێن ژیانمان بەتەواوی سەخت بووە