وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی
روونكردنەوە درا
” بۆ كردنەوەی سەنتەری ئۆتیزم لە كەلار رێگری لە وەزارەتی كار نەكراوە”
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی گەرمیان رایدەیەگەیەنێت، هیچ رێگرییەك لە وەزارەتی كار نەكراوە بۆ كردنەوەی سەنتەری ئۆتیزم لە قەزای كەلار.
بەڕێوەبەرایەتییەكە لە راگەیاندراوێكدا دەڵێت، “هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە کە باس لە رێگریکردنی وەزارەتی کار دەکەن لە کردنەوەی سەنتەری ئۆتیزمی حکومی لە قەزای کەلار”.
هەروەها هاتووە، “ئێمە بینا و سەرجەم پێداویستییەکانی سەنتەری ئۆتیزمی حکومیمان لە قەزای کەلار ئامادەکردووە، وەزیری کار چەند جارێک داوای لە ئەنجومەنی وەزیران کردووە بۆ دامەزراندنی فەرمانبەر و ستافی تایبەت”.
“ئێستا لە هەوڵداین بۆ ئەوەی لە داهاتوویەکی نزیکدا سەنتەری ئۆتیزمی حکومی بکەینەوە، لە چوارچێوەی یاسا و ڕێنماییەکان، هەروەک چۆن لە قەزای کفری یەکەم سەنتەری ئۆتیزمی حکومی بە هەوڵی وەزیری کارو بەڕێوەبەرایەتیی گشتیمان کرایەوە و ئێستا بە باشترین شێوە خزمەتی منداڵانی ئۆتیزم دەکات” لە راگەیاندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی گەرمیانەوە هاتووە.
ئەم روونكردنەوە لە كاتێكدایە ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی ئۆتیزمە و رێژەی تووشبوون بە ئۆتیزم لە هەرێمی کوردستان روو لە زیادبوونە، بەپێی داتاکانی کۆمەڵەی ئۆتیزمی کوردستان ئێستا لە کۆی هەر 90 منداڵێک یەکێکیان تووشبووی نەخۆشییەکەیە.
خێرخوازێک سەنتەرێكی ئۆتیزم لە زاخۆ دروست دەكات
ئۆتیزم
لە هەولێر
رۆبۆتێک ناوی دارۆیە و بووە بە راهێنەری منداڵانی ئۆتیزم
داوا لە حکومەت دەکات چارەیەکیان بکات
گهنجێكی كۆیه خاوەن دایک و خوشکێکی نەخۆشە و دۆخیان مەترسیدارە
بەپێی چەند رێنماییەک
سەنتەری ئۆتیزمی کفری منداڵانی ئۆتیزم وەردەگرێت
"بەخشین غیرەتە و بەهەموو پیاوێک ناکرێ"