دیمەنێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کۆیە .
لە کۆیە
چوار کەس لە جەژندا بەهۆی پێوەدانی مار و دووپشک براونەتە نەخۆشانە
964+
ژووری هەواڵ
لە ماوەی سێ رۆژی جەژندا لە کۆیە 181 نەخۆش داخڵی بەشی فریاکەوتن لە نەخۆشخانەی فێرکاری شەهید د. خالید کراون، کە چواریان بەهۆی پێوەدانی دووپشک و مارەوە بووە.
بـەڕێوەبەرایەتیی گـشتیی تەندروستیی کۆیە ئاماری سەردانیکەرانی بۆ نەخۆشخانەی فێرکاری شەهید د. خالید لە ماوەی سێ رۆژی جەژندا رایگەیاند و دەڵێت، لەو سێ رۆژەدا 181 نەخۆش داخڵی نەخۆشخانەکە کراون و بەم هۆکارانە چارەسەریان بۆ کراوە:
– هەشتیان برینداری رووداوی هاتوچۆ
– 13 نەخۆش بەهۆی بەربوونەوە
– نەخۆشێک بەهۆی بەرکەوتنی گولە
– گازگرتنی سەگ و پشیلە دوو نەخۆش
– تەزووی کارەبا یەک نەخۆش
– برینداری جۆراوجۆر 23 نەخۆش
– شکانی دەست و قاچ 13 نەخۆش
– پێوەدانی مار و دووپشک چوار نەخۆش
– فریاگوزاری سەرەتای و دوورینەوە و تەداوی کردن 85 نەخۆش
“پزیشکانی نەخۆشخانەو کارمەندانی تەندرووستی و شوفێران و فەرمانبەران و بەشی خزمەت گوزاری و ئێشکگرانی کارگێری و بەڕێوەبەرو کارگێری و تیمی 122 لە خزمەت هاوڵاتیان دان بەبەردەوامی لە رۆژانی داهاتووی پشوو”، تەندروستیی کۆیە وا دەڵێت.