بەم جەژنە شەڕە چەقۆیان کرد و بریندار بوون 

+964

هونەر فارس- کەلار

بەهۆی شەڕە چەقۆوە لە قەزای کەلار سێ گەنج رەوانەی نەخۆشخانە کران، یەکێکیان دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.

شەڕەکە ئەمڕۆ 28.6.2023 یەکەم رۆژی جەژنی قوربان لە گەڕەکی فەرمانبەرانی قەزای کەلار لە نێوان چەند گەنجێکدا رویدا، سێ بریندارەکە یەکێکیان حاڵی خراپە و پێویست بووە بە پەلە بینێرنە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی و دوانەکەی تر هەر لە کەلار چارەسەریان وەرگرتووە.

سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کەلارەوە روداوەکەی بۆ 964 پشتڕاستکردەوە و وتی ”ئەو بریندارەی بۆ چارەسەر نێردراوەتە سلێمانی لە دایکبووی 2000ەو چەقۆ بەر ملی کەوتووە و دۆخی تەندروستی زۆر خراپ بووە.

964 زانیویەتی ئەو گەنجانە سەر لەبەیانی ئەمڕۆ توشی دەمەقاڵێ بوون و ئێوارە جارێکی دیکە شەڕەکەیان دەستپێکردۆتەوە.

بۆ ئەو مەبەستە پەیامنێری 964 پەیوەندی بە عەلی جەمال وتەبێژی پۆلیسی گەرمیانەوە کرد، بەڵام تەلەفونەکەی بەردەست نەبوو.

هەر بەگوێرەی زانیاریەکانی 964 ئەو گەنجانەی لە شەڕەکەدا بەشداربوون لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراون.