قەزای چەمچەماڵ - وێنە: 964
25 منداڵیش لە دایک بوون
چەمچەماڵ؛ لە رۆژانی جەژن زیاتر لە دوو هەزار کەس چوونەتە ناوەندە تەندروستییەکان
964+
عەزیز عەبدوڵا – چەمچەماڵ
لە سێ رۆژی جەژن و لە سنووری چەمچەماڵ، 25 منداڵ لە داکبوون کە لە نەخۆشخانە حکومییەکان تۆمار کرابن، هەروەها دوو هەزار و 11 رووداوی جۆراوجۆر روویانداوە، کە 49 حاڵەتیان برینداربوون و کەوتن بووە.
ئەم ئاماری تەندروستی چەمچەماڵە کە بە 964 دراوە.
ئەمڕۆ جوارشەممە 2.4.2025، شەریف رەحیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ بە 964ی وت، تەنیا لە ماوەی سێ رۆژی جەژندا. دوو هەزار و 11 کەس سەردانی ناوەندەکانی تەندروستی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی چەمچەماڵ- یان کردووە، بۆ وەرگرتنی چارەسەر.
لەو ژمارەیە 465 نەخۆش داخڵکراون، 49 حاڵەتی کەوت و برینداربوون و رووداوی جیاجیا هەبوون، پێنج حاڵەتیش بەرووداوی ماتۆڕسکیل هەبوون هەروەها، 36 شوشتنی گورچیلە بۆ نەخۆش ئەنجام دراون.
لە نەخۆشخانەی شەهید ئەندازیار هۆشەنگ ئازاد بۆ منداڵان، 25 مناڵ لە دایکبوون، 19 منداڵیان بە سروشتی و حەوتیان بە نەشتەرگەری، لەو رێژەیە 12 منداڵیان کوڕ 13 منداڵیان کچ بوون.
هەریەک لە نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکانی، (نەخۆشخانەی گشتی شەهید پێشڕەو، نەخۆشخانەی شەهید ئەندازیار هۆشەنگ ئازاد بۆ منداڵبوون، نەخۆشخانەی گشتی باسەڕە، سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ، بەشی پێشوازی سالار فەقێ محەمەد زەنگەنە، بانکی سەرەکی خوێن، یەکەی فریاکەوتنی خێرا 122، سەنتەری گورچیلەی دەستکرد و مەڵبەندە تەندروستییە 24 کاتژمێرییەکان و هۆبەی پزیشکی دادوەری و هۆبەی کوالیتی کۆنتڕۆڵی دەرمانی بانی مەقان و هۆبەی کوالێتی کۆنتڕۆڵی خۆراکی بانی مەقان) 24 کاتژمێر کاری ئیشکگریان تێدا کراوە.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا