لە سلێمانی

رووداوەکان لە چاو یەکەم رۆژی جەژندا کەمیان کردووە

964+

دیلان محەمەد جەزا

تەنیا لە دووەم رۆژی جەژنی رەمەزاندا 13 حاڵەتی کتوپڕ هەبووە و شەشیان رووداوی هاتوچۆ بووە، ئامارەکانی لە چاو یەکەم رۆژدا کەمیان کردووە.

سامان نادر بەرپرسی سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە 964ـی وت، لە دووەم رۆژی جەژنی ڕرەمەزاندا تیمەکانیان چوون بەرەو 13 حاڵەتی کتوپڕ، لەو رێژەیە شەش حاڵەتیان رووداوی هاتوچۆ بووە.

باسی لەوەکرد، ئەمڕۆ تا ئەم ساتە نزیکەی 10 حاڵەتی کتوپڕ هەبووە و دوو گیان لە دەستدانی تێدابووە بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە.

ئەوەی خستەڕوو، لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزاندا 23 روداوی هاتوچۆ روویداوە و سێ کەسیش گیانی لە دەستداوە.

پێداجوونەوە: توانا نەقی

باوک و کچێک بە رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەست دا

باوک و کچێک بە رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەست دا