خانەنشینان پێی لێ نابڕن

سەنتەری خانەنشینی هەولێر لە رۆژانی جەژنیش قەرەباڵغە 

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

سەنتەری خانەنشینی هەولێر ئاوەدانە و خانەنشینان بۆ بەسەربردنی کاتەکانیان رووی تێ دەکەن و ناهێڵن چۆڵ بێت.

سەنتەرەکە لە ساڵی 2008 لەلایەن پارێزگای هەولێرەوە دروستکراو تایبەت بە خانەنشینان، مانگانە هەر خانەنشینێک بێ بۆ ئەوێ دەبێت بۆ یەک مانگ هەزار دینار بدات.

عومەر فەرهاد، نوسەرەێکی خانەنشینە لە سەنتەرەکە بە 964ـی وت، ئەوان ساڵانێکی زۆرە سەردانی سەنتەرەکە دەکەن بۆ بەسەربردنی کات، لە سەنتەرەکە مانگانە بڕی هەزاردینار لە خانەنشینان وەردەگیرێت.

باسی لەوەشکرد،لە سەنتەرەکە هەموان هاوڕێن و ئەو سەنتەرە نەک لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی عێراقیش تەنها ئەو شوێنە هەیە تایبەت بە خانەنشیان”.

ئیسماعیل مەردان، مامۆستای خانەنشین، بە 964ی وت، ئەوان زۆربەی رۆژەکان دێنە ئەو سەنتەرە و کاتەکە بەسەردەبەین و یاری دۆمینەو کۆنکان دەکەین و سەرەتا نەمدەزانی ئەو شوێنە هەیە بەڵام نزیکەی سێ ساڵە بەردەوام سەردانی ئەو شوێنە دەکەم”.

پێداچونەوە: توانا نەقی