كۆمپانیایەک ئیشەكەی ئاسان كردووە

سینگلەكانی دهۆک كێشەتان نەما و بە قیست دەتوانن هاوسەرگیری بكەن

964+

هیڤی دێوالی-دهۆک

تازەكی كۆمپانیایەک لە شاری دهۆک دامەزراوە و ئیشی ئەوەیە ژن بۆ خەڵك بهێنن بە شێوەی قیست، ئیتر گەنج و سینگلەكان بیانوویان نەما و كێشەی پەیداکردنی پارەی زۆریان نامێنێت، دەتوانن بە قیست هاوسەرگیری بكەن و زەماوەندیش بكەن

“ئورا گرووپ کۆمپانی، تەنیا بۆ دانیشتوانی سەنتەری دهۆک دەرفەتی ئەوەی رەخساندووە ئاهەنگی هاوسەرگیری بە قیست ئەنجام بدەن، كە بە سێ شێواز قیست هەیە، ئەویش “12 مانگ و 18 مانگ و 24 مانگ”.

ئاڤەند ئورا، وتەبێژی کۆمپانیاكە، بە 964ـی وت، بۆ یەکەمجارە و ماوەی مانگێکە لەسەر ئاستی کوردستان بە فەرمی کۆمپانیاکەیان دامەزراوە، کە هاوڵاتیان لە رێگەی ئەوانەوە دەتوانن ئاهەنگی هاوسەرگیری خۆیان بە قیست ئەنجام بدەن.

وتیشی، هەر هاوڵاتییەک فەرمانبەر بێت یان نا، دەتوانیت سەردانی ئێمە بکات بۆ وەرگرتنی زانیاری تەواو لەسەر پرۆسەکە، بەڵام سەبارەت شێوازی پارەدان، دەتوانین لە دوو ملیۆن تا 10 ملیۆن دینار بدەین بە هاوڵاتیان بەبێ زیادە.

باسی لەوەش کرد، هاوڵاتیان دەتوانن قیستی مانگانەی 250 هەزار بۆ 350 هەزار دینار بدەن، بۆ ئەوەی نەبێتە بارگرانی لەسەر هاوڵاتیان.

بە قسەی وتەبێژی ئورا گرووپ، کۆمپانیاکەیان لە 80 کەس پێکدێن و بەڕێوەی دەبەن، تەنیا لە ماوەی چوار رۆژدا زیاتر لە دوو هەزار هاوڵاتی تەلەفۆن کردووە و سەردانی کۆمپانیاکەیان کردووە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

لێخۆشبوون لە پێشینەی هاوسەرگیری خاوەنپێداویستی تایبە...

لێخۆشبوون لە پێشینەی هاوسەرگیری خاوەنپێداویستی تایبەت دەرکرا