ئێوارانی جەژن گەشتیار زۆر دێن

دوكان توانای پێشوازیكردنی زیاتر لە 200 هەزار گەشتیاری هەیە

+964

دیلان محەمەد جەزا

ئەمڕۆ دووشەممە، دووەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، گەشتیاران و هاوڵاتیان روویان لە سەیرانگەی دوکان کردووە، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری قەزاكەش دەڵێت، توانای میوانداریكردنی 200 هەزار گەشتیاریان هەیە.

رێژین رەئوف بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دوکان بە 964 وت، هاتنی گەشتیاران بۆ دوکان بەردەوامی هەیە و لە کاتی ئێوارەدا زیاتر سەردان دەکرێت.

باسی لەوەش کرد، لە سەیرانگەی دوکان 300 کابینەی گەشتیاری هەیە، لە ناو قەزاكەش دوو هۆتێلی پێنج ئەستێرە و چەند مۆتێل و چەند شوقەیەک هەن، کەش و هەوا لەبار بێت توانای لە خۆگرتنی نزیکەی 200 هەزار گەشتیاری هەیە، چونكە خەڵك دەتوانن لەسەر دەریاچە و شوێنە سروشتییەكانیش بمێننەوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

منداڵانی كورد، توركمان و عەرەب بەیەكەوە جەژن دەكەن

منداڵانی كورد، توركمان و عەرەب بەیەكەوە جەژن دەكەن