لە رووداوەکانى هاتووچۆى جەژن

16 کەس بریندار بوون و یەکێکیش گیانى لەدەستداوە

964+
دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى

کەمێک لەمەوبەر، لەسەر شەقامى دووسایدى هەوارى شار لە سلێمانى، ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و بەهۆیەوە چوار کەس بریندار بوون، تەنیا ئەمڕۆش تا کاتژمێر 1:00ـى پاشنیوەڕۆ لە سلێمانى و گەرمیان 16 بریندار و گیانلەدەستدانێک لە رووداوەکانى هاتوچۆدا هەیە.

ئەحمەد مەریوان، ملازمى یەک لە بەشى هاتوچۆ کە لە شوێنى رووداوەکە ئامادەبوو، بە 964ـى وت،”کاتژمێر 12:35 خولەک لە رووداوەکە ئاگادار کرانەوە کە تێیدا چوار کەس بریندار بوون و برینى شۆفێرەکە سەختە”.

بەوتەى ملازم ئەحمەد، رووداوەکە بەهۆى تیژڕۆییەوە روویداوە و ئۆتۆمبێلەکە کۆنتڕۆڵى لەدەستداوە و دواى ئەوەى خۆیکێشاوە بە ستونێکى کارەبادا وەرگەڕاوە.

هەر ئەمڕۆ لە ناو شارى سلێمانى سێ رووداوى هاتوچۆ روویانداوە، و رووداوێکى وەرگەڕانیش لە نزیک بازیان هەبووە، لەگەرمیانیش سێ رووداوى هاتوچۆ هەبووە، بەکۆى گشتی سەرجەم رووداوەکانیش 16 کەس بریندار بوون و کەسێکیش گیانى لەدەستداوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

لە گەرمیان سێ رووداوی هاتوچۆ شەش کەسی بریندار کرد

لە گەرمیان سێ رووداوی هاتوچۆ شەش کەسی بریندار کرد