لەناوجەرگەى سلێمانى
بەم جەژنە تاکسییەک کەوتە سەرپشت
964+
دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى
کەمێک لەمەوبەر، لە بەردەم ئەندەرپاسى رەئوف بەگ لە شارى سلێمانى، تاکسییەک کەوتە سەرپشت و شۆفێرەکەى بریندارە.
رووداوەکە کەمێک لەمەوبەر روویداوە، ئەوەش دواى ئەوەى تاکسیەک لەبەردەم باخى گشتى سلێمانى بەرەو گەڕەکى عەقارى چووە، بەڵام خۆى کێشاوە بە تەنیشتى شۆستەیەکدا و بەهۆیەوە کەوتووەتە سەرپشت.
پەیامنێرى 964 لە شوێنى رووداوەکەیە و زانیارى ئەوەى وەرگرتووە کە جگە لە شۆفێرى تاکسییەکە، سەرنشینێکیش هەبووە، بەڵام تەنیا شۆفێرى تاکسییەکە بریندارە و رەوانەى نەخۆشخانە کراوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح