خواردنی زۆر لە جەژندا تەندروستیمان تێكدەدات
964+
جێگر مەحمود
لە رۆژانی جەژنی رەمەزان چۆن تەندروستیمان بپارێزین و دەبێت چۆن هەڵسوكەوت لەگەڵ ئەو بڕە زۆرە خواردنانە بكەین كە دێتە بەردەستمان.
دكتۆر ئیبراهیم تاهیر مەعروف، پسپۆری تەندروستی كۆمەڵ لە بەشی خۆراك لە لێدوانێكی تایبەت بە 964 داوا لە هاوڵاتیان دەكات خۆیان بپارێزن لە خواردنی شیرەمەنی و چەرەسات و میوە و بابەتەكانی تر و دەبێت زیادەڕەوی نەكرێت لە خواردنەكان.
بۆ ئەو كەسانەی كە كێشیان زۆرە یان قەڵەون یان نەخۆشی شەكرە و زەخت و دڵیان هەیە، پێویستە بڕێكی كەمی چەرەسات بخۆن، چونكە چەوری و خوێ لەخۆ دەگرێت و كاریگەری خراپی لەسەر ئەو كەسانە دەبێت، وەك دكتۆر ئیبراهیم ئاماژەی بۆ دەكات.