دیوانى وه‌قفى سووننى عێراق:
هه‌ڵه‌یه‌ك كرا و پاشگه‌زبووینه‌وه دوو سبه‌ى جه‌ژنه
سیروان خورشید – خورماتوو
دیوانى وه‌قفى سووننى عێراق له بڕیارى جه‌ژنى ره‌مه‌زان پاشگه‌ز بووه و وتیان په‌له‌كراوه و هه‌ڵه روویداوه بۆیه سبه‌ى یه‌كشه‌ممه ته‌واوكه‌رى مانگى ره‌مه‌زانه و دووسبه‌ی له عێراق ده‌یكه‌ن به جه‌ژن.
مامۆستا هونەر تاهیر، بەڕێوەبەری ئەوقافی سوننەی خورماتوو، به 964ـى راگه‌یاند له بڕیاره‌كه په‌له‌كردن هه‌بووه بۆیه هه‌ڵه‌یه‌ك روویدا، به‌ڵام دواى كۆبوونه‌وه‌ى وه‌قفى سوننى له عێراق بڕیار درا سبه‌ى ته‌واوكه‌رى مانگى ره‌مه‌زان بێت.
وتیشى “مه‌رج نییه كه سعودیه كردى به جه‌ژن عێراقیش بیكات به جه‌ژن چونكه سعودیه خۆى ده‌بینێت و ئێمه‌ش خۆمان ده‌بینین”.
له‌باره‌ى هه‌رێمی كوردستانیش كه سبه‌ى یه‌كشه‌ممه كردویه‌تییه جه‌ژن، وتى “نازانم له هه‌رێمى كوردستان دڵنیان كه مانگیان بینیوه، چونكه من دڵنیا نیم و ئه‌وان باشتر ده‌زانن”.
پێداچونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن