هاوکارى کران

خۆبەخشانى نەخۆشخانەى هیوا لەبیر نەکران

+964
دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى

کارمەندانى خۆبەخشى نەخۆشخانەى هیوا لەبیرنەکران، سەرمایەدارێکى خێرخواز ژمارەیەکى زۆر سەبەتەى خۆراکى پێشکەش بە نەخۆشخانەى هیوا کرد، بۆ ئەوەى بەسەر خۆبەخشاندا دابەشى بکات.
سەبەتە خۆراکییەکە، هەموو کەرەستەوکەلوپەلە خۆراکییەکانى جەژن لەخۆى دەگرێت.
سەرمایەدارەکە مە نەیویست ناوى بهێنرێت، بەهۆکارى ئەوەى خۆبەخشانى نەخۆشخانەى هیوا خزمەتێکى زۆر دەکەن، یان ئەوانەى گرێبەستن و موچەکەیان کەمە، دەیەوێت لەرێگەى ئەو سەبەتە خۆراکییەوە بۆ جەژن لەگەڵیان بێت.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

هیچ رێگایەک بەرەو سلێمانی بە داخراوی نەماوە و خۆبەخشان...

هیچ رێگایەک بەرەو سلێمانی بە داخراوی نەماوە و خۆبەخشانی نەخۆشخانەی هیواش گردبوونەوە