سەنتەری چەمچەماڵ. وێنە:964
بۆ رۆژانی جەژن
لیژنەی ئەمنی و خزمەتگوزارییەکان لە چەمچەماڵ دەخرێنە ئامادەباشیەوە
964+
محەمەد فاتیح
لە چەمچەماڵ لیژنەی ئەمنی راسپێردرا بۆ جەژنی رەمەزان لە ئەركدابن و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانيش ئێشکگری بەردەوامیان دەبێت.
قایمقامیەتى قەزای چەمچەماڵ بڵاویكردەوە ئەمڕۆ 28.3.2025 بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزان و پشوەکان کۆبونەوەی لیژنەی ئەمنی و فەرمانگە ئەمنی و خزمەتگوزارییەکان بەڕێوەچوو.
لە كۆبونەوەكە داوا له لیژنەی ئەمنی كرا لە ئەرکدابن و هەر دیاردەیەکی دزێو و ناشارستانی لە بازاڕ و گەڕەک و شوێنە گشتیەکان بینرا رووبەڕووی یاسا بکرێنەوە، بەهەمان شێوە داواشكرا ئەوەی لە توانادایە خزمەتگوزارییەکان بەباشترین شێوە پێشکەشی هاوڵاتیان بکرێت، بۆ ئەو مەبەستە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان ئێشکگری بەردەوامیان دەبێت.
قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ داوای لە هاوڵاتیان كرد بۆ كاری پێویست پەیوەندی بەم ژمارانەوە بكەن:
جەی سی سی: 07705047009
فریاکەوتنی تەندروستی : 07721175000
لیژنە هاوبەشەکان: 07718343040