چه‌ند دیمه‌نێكی كارى چاودێریكردنى شوێنكاره‌كانى سۆران.. وێنه: چاوێری بازرگانى سۆران.
"دووباره‌ى بكه‌نه‌وه دووقات سزایان ده‌ده‌ین"
له سۆران رێكاره‌كانى فرۆشتنى یاری ئاگرین توندتر كراوه‌ته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
لیژنه‌كانى چاودێری بازاڕ له سۆران چاودێریكردنى ئه‌و شوێنكارانه‌ى چڕتر كردووه‌ته‌وه كه یاری ئاگرین ده‌فرۆشن، هه‌ر كه‌سێكیش پێی بگیرێت رێكارى تووندى له‌به‌رامبه‌ردا ده‌گرنه به‌ر.
لیژنه‌كان سه‌ر به چاوێری بازرگانى سۆرانه و سه‌فا سه‌ید خان به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌یه‌تى، به 964ـى وت، هه‌ر شوێنكارێ كه جولمه فرۆش بێت یاخود تاكفرۆش یاری ئاگری له دوكانیان بگیرێت یه‌كه‌مجار به‌ڵێننامه‌یه‌ان پێ پڕجه‌كه‌نه‌وه بۆ ه‌وه‌ى دووباره‌ى نه‌كه‌نه‌وه.
وتیشی “له ئه‌گه‌ر دووباره‌كردنى فرۆشتنى ئه‌م بابه‌ته دووقات و سێقان سزاى مادیان ده‌ده‌ین”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، به‌پێی ئه‌و رێنماییه‌ى كه بۆیان هاتووه له‌هه‌موو هه‌رێمی كوردستان فرۆشتنى یارى ئاگرین قه‌ده‌فغه‌یه ته‌نیا بۆ هه‌ندێك بۆنه‌ى تایبه‌ت نه‌بێت، به‌ڵام شوێنه‌كاره‌كان بۆ هه‌موو بۆنه‌كان فرۆشتنى ئه‌م بابه‌ته به ده‌رفه‌ت ده‌زان بۆیه ئه‌وانیش سزڤایان ده‌ده‌ن.
له شه‌وى رالبردووه‌وه لیژنه‌كانى سۆران ده‌ستی به گه‌ڕان و چاودێری بازاڕ كردووه، سه‌ید خان ده‌ڵێت، دوێنێ شه‌و ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆرى یاری ئاگریندا گرتووه و به‌رده‌وامیش ده‌بن له چاودێریكردنه‌كانیان.
داواش لەهاوڵاتیانی ئیداره‌ى سۆرانیش كراوه لە کاتی هەبوونی هەر سەرپێچییەک یان بینینى ئه‌م یارییه ئاگرینانه، بەم ژمارە موبایلانەى خوارەوە پەیوەندی بە لیژنەکانى چاودێری:
07502125544 قەزاى ناوەندى سۆران سۆران
07509683135 ناحیەى دیانا